وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی هەینی 6 ى کانوونی یەکەمی 2024، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوتا تورکی و رووسییەکەی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە لە دەوحە کۆدەبنەوە.

عێراقچی وتیشی، وەزیری دەرەوەی قەتەر بەشداری کۆبوونەوەکەی دەوحە ناکات، وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، تورکیا و ئێران لە چوارچێوەی ئاستانە کۆدەبنەوە.

هەوڵەکانی عێراقچی لەکاتێکدایە، رۆژانى یەک و دووى ئەم مانگە، سەردانى دیمەشق و ئەنقەرەى کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆبووەوە، جارێکى دیکە پشتیوانیی تارانی بۆ حکومەت و گەلی سووریا دووپاتکردەوە، بڕیاریشە بەم نزیکانە سەردانی مۆسکۆ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا