لە هەولێر ژمارەیەک پاڵاوگەی نایاسایی داخران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لیژنەکانی قائیمقامییەت، پارێزگا، دەستەی ژینگە و پۆلیسی هەولێر، هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ مەبەستی بەدواداچوون بۆ کاری ژمارەیەک پاڵاوگەی نزیک شاری هەولێر، هاوکات ئەو پاڵاوگانەشی کە پابەندیی ڕێنماییەکان نەبوونە داخران و خاوەنەکانیان دەستگیر کران.

رۆژی پێنجشەممە 5 ی کانوونی یەکەمی 2024، ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لیژنەکانی قائیمقامییەت، پارێزگا، دەستەی ژینگە و پۆلیسی هەولێر، 44 پاڵاوگەیان لە نزیک هەولێر بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ کارەکانیان کرد، ئەمە جگە لەوەی چەند جارێک خاوەنی پاڵاوگەکان ئاگادار کراونەتەوە کە پابەندی ڕێنماییەکان بن، بۆیە ئەمڕۆ ئەو پاڵاوگانەی پابەند نەبوون داخران و خاوەنەکانیان دەستگیر کران.

ئەردەلان فاتیح، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر، وتی: ئەو پاڵاوگانەی کە ئەمڕۆ لە ناحیەی گوێڕ بەسەر کرانەوە پێشتر هەندێکیان ئاگادار کرابوونەوە کە لەناو خۆیان پاڵاوگەی دووەمیان هەیە و پێویستە نەیهێڵن، کە گازوایلی کوالێتی نزمیان بەرهەم دەهێنا و زیانی بە ژینگە دەگەیاند، بۆیە لە هەڵمەتەکەمان کە ئەنجاممان دا ئەو پاڵاوگانەی کە پابەندنەبووبوون دامانخستن و خاوەنەکانیانمان دەستگیر کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا