پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دەکات ڕێگه به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌دات سنووره‌كانی سووریا ببه‌زێنن و دەڵێت ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه و ململانێ چه‌كدارییه‌كانی ئێستهای سووریا بۆ ناو عێراق درێژنابنه‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی، سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناوه‌ندیی شاری حه‌ما و كۆنترۆڵیان كردووه، به‌مه‌ش چواره‌مین گه‌وره‌ترین شاری سووریا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانیان.
ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی له به‌شێكی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا داوای له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد خۆی له ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا به دوور بگرێت و ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕ و ڕووداوه‌كان نه‌كات.
ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی هه‌روه‌ها هانی سودانی دا ڕێگه به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌دا خۆ بكوتنه ناو خاكی سووریا و ده‌ستوه‌ردان له ڕووداوه‌كان بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئێسته‌ی سووریا بۆ ناو خاكی عێراق درێژ نابنه‌وه.
سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕوونیشی كرده‌وه، شه‌ڕی ئه‌وان بۆ له‌ناوبردن و ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و حكوومه‌ته‌یه، بۆیه پێویست ناكات، هیچ هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی سووریا خۆ بكوتنه ناو دۆخێكی ناوخۆیی له‌م شێوه‌یه.
ئه‌و په‌یامه‌ی جۆلانی هاوكاته له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوی كرده‌وه، زیاتر له 200 چه‌كداری گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان له پێناو پشتیوانیكردنی سوپای حكوومه‌تی سووریا، گه‌یشتوونه‌ته ناو خاكی ئه‌و وڵاته.