پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە سلێمانی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بڕیاری کۆتایی دەدەن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە5ی کانونی یەکەم، مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایانگەیاند،” مانگەکانی 10 و 11 بەتەواوی و بەبێ کێشە لەلایەن مامۆستایانەوە دەوام کراوە و مافەکانمان وەرنەگرتووە، بۆیە بایکۆت دەکەین”.
ئاماژەیان بەوەکرد، ڕۆژی شەممە7ی کانونی یەکەمی2024، کاتژمێر 10ی بەیانی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داوا لە سەرجەم چین و توێژەکان دەکەن بەشداری تێدابکەن.
جەختیانکردەوە، لەهەمان کاتدا پلە بەرزکردنەوە مافێکی فەرمانبەرانە و راگیراوە، هەروەها بەمزوانە دەچنەوە بەغدا و کارە دیبلۆماسییەکان ئەنجام دەدەن بۆ جێبەجێکردنی تەوتین لە هەرێمی کوردستان.