پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندی، بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆرانکاری بەسەردا هات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە5ی کانونی یەکەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 300 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە 156 هەزار دیناری عێراقی.
ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی بڕی 295,719,844 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 281,169,844 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 14,550,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.