بایکۆتی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی فراوانتر بوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بایکۆت لە سلێمانی فراوانتر دەبێت و جگە لە مامۆستایان، فەرمانبەرانی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەکیش رەتیدەکەنەوە بچنەوە سەر کارەکانیان.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاساییدا، بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند و داوا دەکەن حکومەت مووچەی مانگی 10 دابەش بکات.

عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە پۆڵەتیک پرێسی وت، “بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە %80ی خوێندنگاکانی سلێمانی بایکۆتی خوێندنیان کردووە و دڵنیاین کە لەم هەفتەیەدا خوێندن بە تەواوەتی لە شاری سلێمانی رادەوەستێت.”

هاوشانی مامۆستایان، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی باجی خانووبەرەی سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردن و دواکەوتنی مووچە، بایكۆتی دەوامیان کرد و رایدەگەیەنن تا مووچەکانیان وەرنەگرن ناچنەوە بۆسەر کارەکانیان.

بایکۆتی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 763 ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم خستەسەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا ئەو رێکارەکانی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە و دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی دەستپێنەکردووە بەبیانووی هەبوونی کورتهێنان لەو بڕە پارەیەی کە بەغدا ناردوویەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا