لیستی مووچەی مانگی 12 بۆ بەغدا دەنێردرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی 12 یان بۆ وەزارەتی دارایی هێناوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی 12یان بۆ وەزارەتی دارایی هێناوە، لە وەزارەتی دارایی وردبینی لیستەکان کرا، یەک دوو شوێن کەموکوڕییان هەبووە، وەزارەت ئاگاداری کردوون چارەسەری کەموکوڕییەکانیان بکەن و ئەمڕۆ ڕەوانەی بکەنەوە بۆ ئەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەكە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت.

پێشتر پێویست بوو، فەرمانگەکان تا 10ی مانگ لیستی مووچە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن، بەڵام لەسەر داوای وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و بەهۆی نزیکبوونەوەی داخستنی ژمێریاریی ساڵی 2024، زووتر لیست ئامادە کرا.

ئامادەكردن و ناردنی لیستی مووچەی مانگی 12 لەكاتێكدایە، تا ئێستا مووچەی مانگی 10 دابەشنەكراوە و ساڵانەش هەفتەک پشوو بەهۆی سەری ساڵی نوێ ڕادەگەیەندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا