پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكى به‌شى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ده‌ڵێت، ئامێرێكیان بۆ هاتووه كه له‌كاتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر بۆ تووشبووانى شێرپه‌نجه رێگرى له هه‌ڵوه‌رینى پرچیان ده‌كات، ده‌شڵێت، یه‌كه‌مجاره ئه‌م ئامێره له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت.
دكتۆر شاڵاو حه‌مه عه‌لى سه‌رۆكى به‌شى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئه‌م ئامێره له هه‌موو جیهاندا بۆ نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو كڵاوێك وایه ده‌كرێته سه‌رى خانمه‌كه له‌كاتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى كیمیایدا، چوونى خوێن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه كه‌م ده‌كاته‌وه و رێگرى ده‌كات له هه‌ڵوه‌رینى پرچ كه هه‌ڵوه‌رینى پرچ یه‌كێكه لە خاڵه زۆر ناخۆشه‌كانى چاره‌سه‌رى كیمیایى كه له رووى ده‌روونییه‌وه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر خانمه‌كان كه تووشى شێرپه‌نجه ده‌بن.
دكتۆر شاڵاو حه‌مه عه‌لى وتى: ئه‌م ئامێره تاڕاده‌یه‌كى باش رێگرى له هه‌ڵوه‌رینى پرچیان ده‌كات و نه‌خۆشه‌كه له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه ئاسووده ده‌بێت.
وتیشى: یه‌كه‌مجاره له‌نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا بوونى هه‌یه‌و به‌كارده‌هێنرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئامێره‌كه وا دروستكراوه بۆ چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك به‌كاردێت، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه كراوه، بۆیه ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مكیان هه‌یه به‌كارى ده‌هێنین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌م ئامێره بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه به‌كارده‌هێنرێت كه له‌یه‌كه‌م جه‌لسه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن نه‌ك نه‌خۆشێك چه‌ند جه‌لسه‌یه‌كى وه‌رگرتبێت.
باسى له‌وه‌شكرد، به‌پێى زۆربه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان كه ده‌ركه‌وتوه ئه‌نجامى به‌كارهێنانى ئه‌م ئامێره تاڕاده‌یه‌كى باش رێگرى له هه‌ڵوه‌رینى پرچ ده‌كات، ئه‌مه‌ش نه‌خۆش زۆر پێى ئاسووده‌یه كه له‌كاتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر پرچى هه‌ڵناوه‌رێت.