پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێسى وت، كه پرسیارى نه‌ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه و ئه‌ویش پێى وتووه، ئه‌وان پابه‌ندى بڕیارى دادگاى فیدراڵى بوون بۆ ناردنى مووچه‌ى هه‌رێم، به‌ڵام هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا كه سه‌رۆكوه‌زیران ئاماده‌ى بوو، نامه‌یه‌كم دا به‌ده‌ستى محه‌مه‌د شیاع سودانى، تیایدا نووسیبووم كێ به‌رپرسه له نه‌ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت ئێمه هه‌موو پابه‌ندییه‌كى خۆمان به‌جێهێناوه ئه‌وه حكومه‌تى عێراقه پاره بۆ مووچه نانێرێت، باجى ئه‌م ناكۆكییانه بۆچى مووچه خۆرانى هه‌رێم بیدات دواتریش له موداخه‌له‌یه‌كدا هه‌مان شتم دووپاتكرده‌وه تاكو وه‌ڵاممان بداته‌وه.
سۆران عومه‌ر وتى: محه‌مه‌د شیاع سودانى زۆر به روونى وه‌ڵامى داینه‌وه‌و وتى: سه‌ره‌تا كه یاساى بودجه‌ى (2023، 2024 و 2025) ده‌رچوو هه‌رێم پابه‌ندنه‌بوو به‌هیچ مادده‌و بڕگه‌یه‌كییه‌وه، دواتر رێگایه‌كمان دۆزییه‌وه تا مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بده‌ین قه‌رزمان دا به هه‌رێم، دواتر كه بڕیارى دادگاى فیدراڵى ده‌رچوو ئێمه پابه‌ندبووین به ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، چونكه هاووڵاتى خۆمانن و مافیان له‌سه‌رمانه، له چوارچێوه‌ى پشكى هه‌رێم كه12.67% ه به‌پێى بڕیارى دادگاى فیدراڵى ئێمه ئه‌ركى خۆمان به‌جێهێناوه.
سۆران عومه‌ر وتیشى: له درێژه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌یدا سودانى وتى، كورتهێنانێكى زۆرمان هه‌یه هه‌رێم به‌شدارنییه له زیادكردنى داهات، نه‌وتى نه‌داوه، له پێناسه‌ى گومرگى و باج و داهاتى ناوخۆ له هه‌موویاندا ناكۆكیمان هه‌یه، بۆیه له‌وه‌ى كه ناردوومانه 763 ملیار دینار، هه‌رێم هیچ پشكێكى دیكه‌ى ناكه‌وێت، مه‌به‌ستى ئه‌و دوو مانگه‌ى دیكه‌ش بوو واته (11 و 12) له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌وه وتى بابه‌تى گواستنه‌وه هیچ بوارێكى تێدانیه.
سۆران عومه‌ر باسى له‌وه‌كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێى وتووه، هیوادارم هه‌موارى یاساى بودجه له‌باره‌ى راده‌ستكردنى نه‌وت به سۆمۆو هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ربكات و بگه‌ینه ئه‌نجام له‌و بابه‌تانه‌ى كه ناكۆكین.
سۆران عومه‌ر روونیكرده‌وه، ئێمه ده‌مێكه وتوومانه ئه‌م ناكۆكییانه و چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌ى لیستى مووچه و راده‌ست نه‌كردنى داهاتى ناوخۆ و پێنه‌دانى نه‌وت ئه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌یه‌تى سودانیش ئێستا فشارى له‌سه‌ره و به‌ته‌نها ناتوانێت بڕیاربدات، بۆیه وه‌ڵامه‌كه‌ى له په‌رله‌مانه‌وه دایه‌وه تا راى گشتى هه‌رێم و عێراق گوێبیستى بن.