مەرجەكانی بەشداریكردنی كۆمپانیاكان بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی عەج و عومرەی کوردستان، مەرجەکانی بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی بۆ وەرزی حەجی ساڵی  (2025 ز – 1445 ك) بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند،” تەنها کۆمپانیاکانی، كە لە بواری حەج و عومرە  یان عومرە كار دەكەن مافی پێشكەشكردنی داواكاریان دەبێت، بە مەرجێك هەر كۆمپانیایەك لە ماوەی ساڵی 2024 هەشت جار گەشتی عومرەی ئەنجام دابێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، كۆمپانیاكانی بواری حەج و عومرە ئەگەر ساڵێك بە سەر دامەزراندنیان تێپەڕ نەبووبێت، ناتوانن بۆ وەرزی حەجی 2025 داواكاری پێشكەش بكەن.

مەرجەکان بریتین لە:

– تەنها کۆمپانیاکانی، كە لە بواری حەج و عومرە یان عومرە كار دەكەن مافی پێشكەشكردنی داواكاریان دەبێت.

– كۆمپانیاكانی بواری عومرە بۆیان هەیە داواكاری پێشكەش بكەن بە مەرجێك هەركۆمپانیایەك لە ماوەی ساڵی(2024) هەشت جار گەشتی عومڕەی ئەنجام دابێت و كە بە ڕێژەی 10%  بەشدار دەبن لەپرۆسەی حەج بە لەبەرچاوگرتنی گشت مەرجەكان .

-كۆمپانیاكانی بواری حەج وعومرە یان عومرە ئەگەر ساڵێك بە سەر دامەزراندنیان تێپەڕ نەبووبێت، ناتوانن بۆ وەرزی حەجی 2025 داواكاری پێشكەش بكەن.

– تیروپشك بە شێوەیەكی ناوەندی و ئاشكرا لە هەولێر ئەنجام دەدرێت بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندار و خاوەن كۆمپانیاكان.

– ئەو كۆمپانیانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن، پێویستە پاكانەیان هەبێت.

– پێویستە كۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە سنوری پارێزگای خۆی بهێنێت .

– پێویستە كۆمپانیا پشتگیری كۆمەڵەی كۆمپانیاكان بهێنێت كە بەردەوامە لە كاركردن.

– نابێت كۆمپانیا لە ماوەی ساڵی رابردوو سزای كارگێری درابێت تاكوو رێكەوتی ئەنجامدانی تیروپشك .

– پێویستە تا كاتی ئەنجامدانی تیروپشك داواكار هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبێت كە ببێتە گرفت لە بەردەم خزمەتكردنی حاجیان.

– نابێت داواكار لە ساڵی رابردوو لەلایەن دادگاكان و دەزگاكانی نەهێشتنی تاوان هیچ سزایەكی یاسایی درابێت.

– بەرێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیا یان هاوبەشەكەی، یەكێكیان كە گشت مەرجەكانی تێدابێت، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات بەمەرجێك ڕێژەی هاوپشكەكەی لە 25% كەمتر نەبێت.

– نابێـت تەمەنی داواكار لە 63 ساڵ زیاتر بێت بۆ گەشتی ئاسمانی.

– هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداركردنی هەبێت لە تیروپشكی حەجی (2025 ز- 1446 ك) دەبێت بەڵێننامە لە فەرمانگەی دادنووسی بدات كە پابەند دەبێت بە گشت رێنماییەكان بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر هەر رێكارێكی یاسایی و كارگێری كە لە بەرامبەری دەكرێت .

– دوای ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەلایەن لیژنەی تایبەت بە هەڵسەنگاندن، داواكار بە سەركەوتوو هەژمار دەكرێت ئەگەر  60% ی بە دەست بهێنێت ئینجا مافی بەشداری لە تیروپشك دەبێت.

– لیژنەیەك پێك دێت لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان و بەئەندامیەتی لێپرسراوی هەر نووسینگەیەك لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تایبەت بە سنوری خۆیان بۆ چاوپێكەوتن و ئەنجامدانی تیروپشك.

– سەبارەت بەو كۆمپانیانەی كە بە ڕێگەی وشكانی هاووڵاتیان دەگوازنەوە بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە نابێت تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاتر بێت.

– پێویستە كۆمپانیاكان سەرجەم مامەڵەكان بۆ مەبەستی سەرەوە لەرێگای نوسینگەی حەج وعومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سنوری خۆیان پێشكەش دەكەن لە رێكەوتی 5/12/2024 تا 19/12/2024 بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەرز دەكرێتەوە.

– پێویستە داواكار هەموو بەڵگەنامەكان لەناو فایلێكی تایبەت پێشكەش بە نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سنوری خۆیان بكەن و لە ئەگەری هەر كەم و كوڕییەك مافی بەشداریكردنی نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا