بە ئامادەبوونی سودانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە دەبێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئاشکراکرد، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر ئاڵۆزییەکانی سوریا و ناوچە دەکرێت.

بڕگەیەکی دیکەی كۆبوونەوەكە، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2023- 2024 و 2025ی حكومەتی عێراق دەکرێت.

هاوکات، ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکات و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و پاسپۆرت دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا