پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شارەوانیی سۆران لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هەڵدەستێت بە فرۆشتنی 4 تۆن داری ووشک.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران رایگەیاند، شارەوانییەکەیان 4 تۆن داری ووشک بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت و هەر کەسێک نیازی بەشدارییکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی شارەوانییان بکات.
دەشڵێت، زیادکردنەکە رۆژی 18ی ئەم مانگە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
بەشی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران ئاماژە بەوەشدەدات، پێویستە خوازیار پێش بەشدارییکردن بارمتەیەک سپاردە بکات بە پسووڵەی بەشی ژمێریاری بە رێژەی %20ی بـەهای خەمڵێندراو.