پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش رایگەیاند، شەوی 2_12_2024 لە ئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان دوو تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەسنووری بانی مەقانی دەستگیربکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە، تیرۆریستان (م.ا.ح) و (ع.ا.ح) بە ماددەی ( 4 )ی تیرۆر داواکراون لە دادگاکانی عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، لە رابردوودا چەکداری داعش بوون و بەشداری چەند کردەیەکی تیرۆریستیان کردووە، پاشان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لەسنووری (بانی مەقان)کردبوو، بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش توانرا دەستگیربکرێن و رووبەڕوی یاسابکرێنەوە.
هێما بەوەشکراوە، لە ئێستادا بە ماددەی (4)ی تیرۆر راگیراون.