سودانی و ئەردۆغان دۆخی سووریا تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆککۆماری تورکیای ڕاگەیاند: رووداوەکانی سووریا لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت و عێراق وەک تەماشاکاری دۆخی سووریا نامێنێتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی سێشەممە، 3_12_2024، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کردووە و دوایین پێشهاتە ئەمنی و مەیدانییەکانیان لە سووریا و ناوچەکە تاوتوێکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆککۆماری تورکیا راگەیاندووە، عێراق بە دیار لێکەوتە مەترسییدارەکان ناوەستێت کە لە سووریا روودەدات، بەتایبەتی لە بەرامبەر پرۆسەی پاکتاوی رەگەزیی پێکهاتەکان و ئایینزاکان.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان رایگەیاندووە، پاراستنی سنوورەکانی تورکیا و خەڵکی سیڤیلی ئەو ناوچانە بۆ تورکیا لەپێشینەیە.

سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردووەتەوە، کە ئەوان لەگەڵ یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریان و وتوویەتی، عێراقیش لەم بابەتەدا هەمان بۆچوونی هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا