پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە بۆنەی سالڕۆژی ئازادکردنی عێراق لەژێر دەستی داعش، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەرجەم دامودەزگەکانی حکومەتی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
رۆژی سێشەممە 3 ی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 10 ی کانوونی یەکەمی 2024، بە بۆنەی ئازادکردنی عێراق لەژێر دەستی داعش، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی بێت.
لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 چەکدارانی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاكی عێراق و توانییان دەست بەسەر بەشێکی زۆری خاکی وڵاتەکەدا بگرن.
تائێستا دیارنییە حکوومەتی هەرێم پشوو رادەگەیەنێت یاخود نا.