پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی بڕیاری دەستبەسەردا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایدەگەیەنێت، “بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێی نەبووە و زۆر بە وردی دیراسە کراوە”.
لە روونکردنەوەکەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست و چەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەردا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە.
ئەوەشهاتووە، ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بۆ ھەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێی نەبووە و زۆر بە وردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرەو بە تەواوی نییەتمان کۆتایی هێنانە بە پاشاگەردانی و یاسا شکێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێبەجێکردنی ھەر بڕیارێک کە بڕیاری لەبارەوە بدەین.