ئاسۆ مامەند: وەك یەكێتی سورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە هاووڵاتیانمانداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت، دەشڵێت، وەك یەكێتی سورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە هاووڵاتیانمانداوە.

ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە گفتووگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، حكومەتی داهاتوو دەبێت حكومەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت و یەكێتیش رۆڵی كارا ببینێت لە كابینەكەدا.

وتیشی: وەك یەكێتی سورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانمان داوە.

ئاسۆ مامەند، لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە خزمەتكردنی دانیشتووانی شاری كەركوك بەتایبەت لەدوای هەڵبژاردنی پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە وتی، دەتوانن لە كۆمەڵانی خەڵكی كەركوك بپرسن كە چۆن خزمەت دەكرێن و ئیشوكارەكان دەچن بەڕێوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هەنگاوی تر بەڕێوەن كە لەئایندەدا خزمەتی زیاتری دانیشتوانی شارەكە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا