ئەمریکا بە بەهای 725 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئۆکرانیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئیدارەی ئەمریکا بۆ پێشگیری کیێڤ، پێش کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکی ئێستا جۆ بایدن، ئەمریکا بە بەهای 725 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی نوێی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند.

جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاشکرایکرد،” هاوکارییە سەربازییە نوێیەکەی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا کەرەستەی سەربازی جۆراوجۆری تێدایە وەک، بڕێکی زۆر تەقەمەنی، تۆپ، مووشەک و سیستمی بەرگری ئاسمانی”.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕێنمایی بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دراوە، بۆ خێراکردنی پرۆسەی گەیاندنی ئەم هاوکارییە بۆ ئۆکرانیا.

هاوکات ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی تا ناوەراستی مانگی 1ی 2025 سەدان هەزار تۆپ و هەزاران مووشەکی زیادە رادەستی ئۆکرانیا دەکەن، بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، هاوکارییە ئەمنییەکان بریتیین لە دابینکردنی بەرگری ئاسمانی، تەقەمەنی بۆ سیستمی مووشەکی و تۆپ و چەکی دژە تانک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا