پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سووریا بە چڕی بۆردوومانی چەکدارانی تەحریری شام لە باکووری حەمما و ئیدلیب دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی سووریا و رووسیا بۆسەر دەوروبەری پارێزگای حەما و باشووری ئیدلیب چڕکراونەتەوە و پێگەی چەکدارەکان کراونەتە ئامانج.
راشیگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رۆژی سێشەممە ”دەیان کوژراون و بریندار لە ریزی تیرۆرستان هەیە و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی پێشکەوتوویان تێکشکێندراوە.”
چەکدارانی تەحریر شام پاش کۆنتڕۆڵکردنی حەلەب، دەیانەوێت پێگەی خۆیان بە کۆنتڕۆڵکردنی حەما بەهێزتر بکەن و سوپای سووریا لەو ناوچانە وەدەربنێن.
پارێزگای حەما بە هێڵێکی گرنگیی بەرگریکردن بۆ سوپاکەی بەشار ئەسەد دادەنرێت و تەنها 219 کیلۆمەتر لە دیمەشقی پایتەختی سووریاوە دوورە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو چەکدارانی تەحریری شام پاش 4 ساڵ لە ئاگربەست، هێرشیان بۆسەر ژمارەیەک پارێزگای گرنگی سووریا دەستپێکرد و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا حەلەب، ئیدلیب و بەشێکی پارێزگا حەما کۆنتڕۆڵ بکەن.