پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ماوەی هەفتەیەکە کێشەی کارەبا لە کەرکووک و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق سەریهەڵداوەتەوە و رۆژانە لەو پارێزگایانە کەمتر لە 5 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان.
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شاری کەرکووک گواستیەوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانیی لە کەرکووک ماوەی هەفتەیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە ورۆژانە لەو شارە کەمتر کە 5 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان.
هاووڵاتییان و کاسبکارانی شاری کەرکووک نیگەرانن لە کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە شارەکە و رایدەگەیەنن، کەمبوونەوەی کارەبا کاریگەریی لەسەر ئیش و کارەکانیان درووست کردووە.
بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی گاز لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا. ئەو کێشەیەش پاش ئەوە درووست بووە کە ئێران هەناردەکردنی غاززی بۆ عێراق بەهۆکاری ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە بۆ چەند بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لەنێوان عێراق – ئێران راگرت.
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ئەو بۆرییانە نزیکەی دوو هەفتە دەخایەنێت و بڕیارە پاش تەواوبوونی، هاوردەکردنی گاز لە کێڵگەکانی ئێرانەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق دەستپێبکاتەوە.