پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیادیکردووە و مانگی یازدە رۆژانە 16 کاتژمێر و 20 خولەک کارەبا دراوەتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیادیکردووە و لە ئێستادا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتییان لەنێوان 8 بۆ 10 کاتژمێرە.
راشیگەیاند، کاتژمێرەکانی کارەبا لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە بەگوێرەی دۆخی کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی 11ی ئەمساڵ تێکڕای پێدانی کارەبای نیشتیمانیی بە هاووڵاتییان 16 کاتژمێر و 20 خولەک بووە.