خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان داوا دەکەن کارتی رێگەپێدانیان بۆ بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شەوی ڕابردووەوە، لەسەر راسپاردەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی، بە بڕیارێک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەگیرێت، خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش داوا دەکەن کارتی رێگەپێدانیان بۆ بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە3ی کانونی یەکەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لە شەوی ڕابردووەوە، لەسەر راسپاردەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی، بە بڕیارێک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەگیرێت، چونکە بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە کاری نایاساییان پێوەدەکرێت و لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش تۆمارکراونین، وەک ئۆتۆمبێلەکانی شاهینە و مەلیکە، ئەو بڕیارەش بووەتە هۆی نیگەرانی خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانە”.

لەوبارەیەوە وتەبێژی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لە بڕیارەکەدا رەچاوی باردۆخی خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە نەکراوە، تاکە ئومێدمان بە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد،” ئێمە لەگەڵ بڕیارەکە و ئاسایشی شارەکەداین، ئەزانین ئۆتۆمبێلەکان بێسەرەتان، پابەندین بە ڕێکارەکان، بەڵام لەگەڵ بڕیارەکەدا مافێکمان هەبێت و ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی سەلامەتییان تێدایە کارتێکی ڕێگەپێدانمان بۆ بکەن”.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا لەدوای ئەو بڕیارەوە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە ناکردرێن و نافرۆشرێن، لەگەڵ ئەوەشدا نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا