پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک کەسێک بە تۆمەتی بازرگانییکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 3-12-2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئاکرێ کەسێکیان بەناوی (ن.ر.ا) دەستگیرکردووە کە بەگوێرەی بەندی 5 لە یاسای بازرگانییکردن بە مرۆڤ لە لایەن دادگای تاوانەکانی یەکی دهۆک فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.
بەگوێرەی پۆلسی ئاکرێ، ئەو تۆمەتبارە هەستاوە بە کڕین و فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ وەک گورچیلە.
پۆلیسی ئاکرێ لە هەمان راگەیەندراودا دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری دیکەی بە ناوەکانی (ر.ك.م) و (م.ع.ع) لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیپە لە ئاکرێ راگەیاندووە کە فەرمانی گرتنیان لەلایەن دادگای تاوانەکانی دووی دهۆکەوە بۆ دەرچووە.
بەشی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ ئاماژەی بەوەداوە، ئەو دوو تۆمەتبارە پێشتر شەڕیان لەگەڵ یەک کردووە و بەگوێرەی بەندی 413 لە یاسای سزادانی عێراق، بەند دەکرێن.