پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای هەرێم، بەمەبەستی باشترکردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کۆبووەوە و بڕیارێکی دا.
ئەمڕۆ سێشەممە3ی کانونی یەکەم، وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە،” بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا و گونجاندنی لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستان، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگاکان کۆبووەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا بە شێوەیەک بەڕێوەببرێت لەگەڵ هەرسێ ئاستی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن بگونجێت و سیستەمی کارەبا لە بەرامبەر هەر جۆرە گوشار و زیانلێکەوتنێک پارێزراو بێت.
هاوکات، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە یەکخستنی میکانیزمی دیاریکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە کاتی ئێستادا بەرهەم دێت و بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە.