پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە2ی کانونی یەکەم، کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک دەدرێت.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەدرێت، هەروەها دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.
لەکاتێکدا، بڕیاربوو دوێنێ کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام دواخرا بۆ ئەمڕۆ، بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆرینەی رەهای یاسایی ئەندامانی کۆبوونەوەکە.