بەغدا هەفتەیەک مۆڵەت بە هەرێم دەدات بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 10

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، دوایین زانیارییەکان لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە دەخاتەڕوو و ئاشکرایکرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هەفتەیە لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاوناکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە2ی کانونی یەکەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند،” پارەکەی بەغدا گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، حکومەتی هەرێم تائێستا ئامادەنییە ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد،”  بەغدا بڕی 761 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە وەرناگرێت، چونکە کورتهێنان لەو بڕە پارەیەدا هەیە، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە”.

ڕوونیکردەوە،” بەپێی زانیارییەکان بەغدا مۆڵەتی یەک هەفتەی داوەتە هەرێم بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە، ئەگەر لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێم پارەکە وەرنەگرێت بەغدا پارەکەی خۆی دەکشێنێتەوە”.

جەختیکردەوە،” بەغدا ڕایگەیاندوە، تا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی 10 دابەش نەکات، هیچ برە پارەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 و 12 نانێرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا