پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد، هێزەکانیان “لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕی ئەو گرووپە چەکدارانە بوونەتەوە کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات.”
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “رووداوەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریا بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕواننەکراو پەرەیانسەند، هێزەکانمان لە ژمارەیەک بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕ بوونەوە.”
ئاماژەی بەوەکرد،” ئێمە ویستمان لە نێوان ناوچەکانمان لە حەلەب و تەل رەفعەت رێرەوێکی مرۆیی بکەینەوە، بەڵام هێرشی گرووپە چەکدارەکانی پشتیوانکراو لەلایەن تورکیاوە ئەو رێرەوەیان بڕی”.
جەختیکردەوە و دەلێت،” هێزەکانمان ئازایانە لە حەلەب و تەل ڕەفعەت و شەهبا بوێرانە بەرگریان لە گەلەکەمان کرد و لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پەیوەندیداین بۆ گواستنەوەی خەڵکەکەمان لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و شەهبا بۆ ناوچەیەکی سەلامەت لە باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا”.