سەرۆکوەزیرانی سووریا: بەڵێن دەدەین تەواوی خاکی سووریا کۆنترۆڵ بکەینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

سەرۆکوەزیرانی سووریا رایگەیاند، قۆناغێکی نوێ لە رووبەڕووبوونەوەی ”دەستدرێژییەکان” دەستیپێکردووە و دووپاتیکردەوە کە سوپای سووریا “تەواوی خاکی سووریا کۆنترۆڵ دەکاتەوە.”

محەمەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سووریا رۆژی یەکشەممە لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، “حکومەت پشتیوانیی تەواوی هەنگاوەکانی سووپای سووریا و هێزە چەکدارەکانە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە تیرۆرستییەکان و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل لە حەلەب.”

جەلالی دووپاتیکردەوە، “سوپای عەرەبی سووری ئێستا بە پاڵپشتیی حکومەت، قۆناغێکی نوێ لە رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەکان دەستپێدەکات و بەڵێن دەدەین کە تەواوی خاکی سووریا ئازاد بکەین.”

چوارشەممەی رابردوو لە پاش دوو رۆژ لە راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، دەستەی تەحریر شام کە لە گرووپە توندڕەوەکانی بەرەی نوسڕە و گرووپە توندڕەوە جوداخوازەکانی سووریا پێکهاتووە و لەلایەن ئەمریکاوە لە لیستی گرووپە قەدەغەکراو و تیرۆرستییەکان پۆلێنکراوە، هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر پارێزگاکانی حەلەب، حەما، ئیدلیب و حومس-ی ژێر دەسەڵاتی رژێمەکەی بەشار ئەسەد ئەنجامدا و رووبەرێکی زۆر خاکیان لەو ناوچانە کۆنترۆڵ کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا