تۆمەتبارێک دایک و خوشکێکی کوشت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو، لە قەزای شەقلاوە، تۆمەتبارێک دایک و خوشکێکی کوشت و پاشان خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە1ی کانوونی یەکەم، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند،” ئەمشەو لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقلاوە لەلایەن تۆمەتبارێک بەناوی( ڕ ، ش ،ف) ، بەهۆکارێکی نادیار هەڵساوە بەتەقەکردن لە دایک و خوشکێکی خۆی و لە ئەنجام بۆتە هۆی گیان لەدەستدانیان”.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە نەخۆشخانەی شقڵاوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردووە.

ڕوونیکردەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا