پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی غەززە، دوایین ئاماری قوربانییانی بڵاوکردەوە، کە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە 44 هەزار و 429 کەس کوژراون و 105 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 47 کەس گیانیان لەدەستداوە و 108 کەسیش برینداربوون.
جەختیکردەوە، بەهۆی ڕێگریکردنی هێزەکانی ئیسرائیل لە گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی بۆ بەهاناچوونی لێقەماوان، ژمارەیەک لە قوربانیان هێشتا لەژێر داروپەردان.