پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکوەزیرانی عێراق و شای ئوردن، دوایین پێشهاتەکانی سوریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و دوایین پێشهاتەکانی سوریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، سودانی جەختی لە کاری هاوبەشی نێوان وڵاتانی عەرەبی کردووەتەوە، هەروەها ڕوونیکردەوە ئاسایش و سەقامگیری سوریا تەنها پەیوەندی بە ئاسایشی عێراقەوە نییە، بەڵکو بۆ ئاسایشی هەموو وڵاتانی ناوچەکە گرنگە.
هاوکات، لە پەیوەندییەکەی نێوانیاندا گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کرا.