یەکەم لێدوانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی گرژییەکانی سووریا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سووریا دەکەن و جەختیکردەوە ئەوان پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانیان دەکەن لە ناوچەکەدا.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی سەردانکردنیدا بۆ شاری تەل هاشومەری وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەوان لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سووریا و پەرەسەندنەکانی ئەوێ دەکەن.

نەتەنیاهوو جەختیکردەوە، “ئێمە پابەندین بە ئاگربەست و توندین لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئاگربەستەکە، هەر پێشێلکارییەکیش رووبدات دەستبەجێ وەڵامی توندی سوپای ئیسرائیلی بەدوادا دێت.”

میدیاکانی ئیسرائیل دوێنێ شەممە بڵاویانکردەوە کە نەتەنیاهوو لە رێگەی تەلەفۆنەوە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوپای ئیسرائیل ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سووریا.

رۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت لە ژمارەی ئەمڕۆییدا بۆچوونی بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازیی ئیسرائیلی لەبارەی پێشهاتەکانی سووریا خستووەتەڕوو. رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە نووسیویەتی: “پێشهاتەکانی سووریا بابەتێکە کە پێویستە لە نزیکەوە چاودێری وردی بۆ بکەین، چونکە هەر ناسەقامگیرییەک لە وڵاتێکی دراوسێدا دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیی ئیسرائیل دابنێت.”

رۆژی چوارشەممەی رابردوو 27ی تشرینی دووەمی 2024، دەستەی تەحریر شام کە لە گرووپە توندڕەوەکانی بەرەی نوسڕە و گرووپە توندڕەوە جوداخوازەکانی سووریا پێکهاتووە، هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر پارێزگاکانی حەلەب، حەمما، ئیدلیب و حومس-ی ژێر دەسەڵاتی رژێمەکەی بەشار ئەسەد ئەنجامدا و رووبەرێکی زۆر خاکیان لەو ناوچانە کۆنترۆڵ کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا