ئیدارەی خۆسەر بانگەوازی “چەکهەڵگرتنی گشتی” دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ناوخۆی سووریا و هەڕەشەکانی سەر شارەکانی عەفرین، شەهبا، حەلەب و دەوروبەری راگەیاند و بانگەوازی چەکهەڵگرتن گشتی و ئامادەسازیی بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوزراو دەکات.

بەیاننامەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2024، لەلایەن هاوسەرۆکانی ئیدارەی خۆسەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا خوێندرایەوە و تێیدا رایانگەیاند، “ئەو دەستدرێژییە درێژەپێدەری ئەو پلانەیە کە تورکیا لە رێگەی داعشەوە نەیتوانی ئەنجامی بدات و ئامانج لێی داگیرکردنی سووریا و گەڕانەوەی سنوورەکانی دەوڵەتی عوسمانییە کە لە پەیمانی نیشتیمانی (میساقی میللی) ئاماژەی پێکراوە.”

ئیدارەی خۆسەر دووپاتیکردەوە، پلانەکە ئامانج لێی داگیرکردن و دابەشکردنی خاکی سووریایە و گۆرینیەتی بۆ “ناوەندێکی تیرۆرزمی نێودەوڵەتی”. ئەمە جگە لە ویستی تورکیا بۆ پاوانخوازی و فراوانکردنی خاکەکەی.

“ئەو هێرشانەی لە حەلەب و حەما دەستی پێکردووە، نەک هەر هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەیەکی دیاریکراو، بەڵکوو هەڕەشەیە بۆسەر هەموو سووریا. بۆیە داوا لە هەموو پێکهاتەکانی گەلانمان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوا) دەکەین لەوە تێبگەن کە ئامانج لەم هێرشە لەناوبردنی هیوای گەلانی سووریایە بۆ ئەوەی بە ئازادی و کەرامەت بژین و پرۆژەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی بە ئامانج بگرن و هەوڵبدەن بۆ لکاندنی هەرێمە نوێیەکە بە خاکی تورکیاوە.” هاوسەرۆکانی خۆسەر وایان ووت.

ئیدارەی خۆسەر لەم چوارچێوەیەدا داوای چەک هەڵگرتنی گشتی دەکات و رادەگەیەنین “داوا لە گەلەکەمان دەکەین ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئامادەباشیدا بن. جگە لەوەش دەبێت هەموو دامودەزگاکانمان لە ئامادەباشی تەواودا لە کاردا بن و هەریەکەیان بە کارکردن وەک مێزی قەیرانەکان ئامادەبن بۆ ئەو تەحەددایانەی کە ئەم هێرشە دروستی دەکات بۆمان.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا