٢٠ كۆمپانیا درانە دادگا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوەیان لەباج زیاتر لە 20 كۆمپانیایان داوەتە دادگا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم تیایدا هاتووە، لەچوارچێوەی هەنگاوەكانی چاكسازی، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری سەربەوەزارەت زیاتر لە 20 كۆمپانیا درانە دادگا.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو كۆمپانیایانە بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان دراونەتە دادگا، تاوەكو رێكاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

وەزارەتی دارایی هۆشداری داوەتە كۆمپانیاكان تاوەكو لەمەودوا هەر كۆمپانیا و كەسو لایەنێك خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا