لە سوریا چی ڕودەدات ؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەم شەڕەی لە سوریا دەستیپێکردووە ئامانج لێی کێیە و کێ لە پشتیەتی؟

بۆچی سوپای سوریا فڕۆکەخانەی حەلەبی ڕادەستی هەسەدە کرد؟

ئایا ئەمە تەڵەی ڕوسیا و ئێرانە بۆ کورد یان شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلە؟

کەمتر لە یەک هەفتەیە شەڕێکی قورس لەنێوان سوپای سوریا و گروپەکانی ئێران دژ بە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بەناوەکانی جەبهەی تەحریر شام و بەرەی نوسرە دەستیپێکردووە شەڕەکە لە کاتێکدایە کە هاوکاتە لەگەڵ وەستانی شەڕ لە لوبنان.

هەر دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل شەڕ لە سوریا دەستپێکرد بەجۆرێک هەر دوو بەرەی نوسرە و ئەحرار شام دەستیانکرد بە هێرش دژی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سەر بە ئێران لەو وڵاتە ئەمەش بە دوو هۆکار یەکەم سەرقاڵبوونی ڕوسیا بە ئۆکرانیا و ڕادەستکردنی موشەکی ستراتیژیی بە سوپای ئۆکرانیا و تودبوونەوەی شەڕەکە لە ئۆکرانیا هەروەها لاوازکردنی بەرەی مقاوەمەی ئێرانی دوای زیاتر لە ساڵێک شەڕ لە غەزە و بەمدوایانەش لە لوبنان.

دۆخەکە بەجۆرێکە کە سات بە سات و خولەک بە خولەک پێشهاتی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت

لەلایەکی دیکەوە دەوترێت ئەم شەڕە دەستی تورکیاشی لەپشتە بەو ئامانجەی کە فشارێک بێت بۆ سەر بەشار ئەسەد تاوەکو بەو داواکارییانەی تورکیا ڕازیی بێت تا سوپای تورک بە قوڵایی 40 کیلۆمەتر بێتە خاکی سوریاوە بۆ لێدان لە هێزە کوردییەکان و لەسەرو هەموویانەوە هەسەدە.

بەلام دۆخەکە بەجۆرێکە کە سات بە سات و خولەک بە خولەک پێشهاتی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت تەنیا دوای سێ ڕۆژ هێزەکانی تەحریر شام و نوسرە کە بە چەکدارانی سەر بە تورکیا ناسراون گەیشتنە دەروازەی ئیدلیب و شاری حەلەب و شەوی ڕابردوو کۆنترۆڵکردنی ناوەندی حەلەبیان ڕاگەیاند ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی 2015 بۆ 2020 ئەوەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بە 5 ساڵ کردی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو پارێزگایە تەنیا لە چەند سەعاتێکدا بەرەی تەحریر شام گرتییەوە هەروەها شەڕەکە بە جۆۆرێکە کە لەزۆر ناوچە سوپای سوریا بێ بەرگریی شارەکان چۆڵ دەکات و لە نوێترین پێشهاتدا ئەمڕۆ هەسەدە دەستیکرد بە جوڵە و فڕۆکەخانەی حەلەب لەلایەن سوریاوە ڕادەستی ئەو هێزە کرا.

ڕادەستکردنی فڕۆکەخانەی حەلەب و چەندین ناوچەی دیکە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن ڕژێمی سوریا و میلیشیا ئێرانییەکان پرسیار و گوومان هەڵدەگرێت.دەوترێت دوورنییە تەڵەیەک بێت بۆ تێوەگلاندنی یەپەگە بە شەڕی توندڕەوەکان و تەنانەت تورکیا.

بەشێک لە چاودێرانیش دەڵێن ئەوەی ئێستا لە سوریا ڕوودەدات تۆڵە و گەمارۆیە زیاتر لەسەر ئێران و حیزبوڵڵا و بۆ پچڕاندنی هێڵی گەیشتنی کۆمەکی حیزبوڵڵا لە ڕێگەی سوریا و خودی ڕژێمی سوریا خۆیشی.

دەوترێت ئەوەی ئێستا لە سوریا ڕوودەدات سەرەتای ئامادەکردنی شانۆیەکە و لابردنی پەردەیە لەسەر ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ

هەروەک فشار و سزایە لەسەر ڕووسیا، کە ڕێگرە لەبەردەم خەونی ئەمەریکا و ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئاسیا بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ. تائێستاش ئامادەیی کاریگەریی ڕووسیا لە سوریا و ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست مایەی بێزاری زۆری ئەمەریکایە.

دەوترێت ئەوەی ئێستا لە سوریا ڕوودەدات سەرەتای ئامادەکردنی شانۆیەکە و لابردنی پەردەیە لەسەر ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ، کە وڵاتانی ناوچەکە ڕۆڵی ئەکتەری تێدا دەبینن لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئیسرائیل.

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا؛ چەکدارانی دەستەی ڕزگاری شام، کە بە فەرعی سوریای ئەلقاعیدە دادەنرێن و تورکیا پاڵپشتیان دەکات، زیاد لە [60] ناوچە و گوندی سوریایان لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلیب کۆنترۆڵ کردووە. هەروەها ڕێگەی خێرایان بڕیووە، کە حەلەب بە دیمەشقی پایتەخت دەبەستێتەوە. هاوکات دەستیان بەسەر بنکەیەکی گەورەی سەربازی سوپای سوریادا گرتووە، کە جبەخانەی گەورەی چەک و تەقەمەنی و تانکی سوپا بووە. هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا و سوریا هەوڵیانداوە ڕێگری لە پێشڕەوی ئەو گرووپانە بگرن و لەماوەی [48] کاتژمێری ڕابردوودا زیاد لە [60] گورزیان لێیان وەشاندووە. لەئەنجامدا هێڵی پێشەوەی بەرگری سوپای سوریا تێکشکاوە و هێزە ئیسلامییەکان بەرەو دڵی حەلەب پێشڕەوی گەورەیان کردووە.

زیاتر لە 5 ڕۆژە فڕۆکەکانی ڕووسیا و سوریا نەیانتوانیووە پێشڕەوی گرووپە چەکدارییەکان ڕابگرن.

سەبارەت بە هێزە کوردییەکان، هێزه‌كانى به‌ره‌ى ئه‌كراد كه‌ به‌شێكن له‌هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)ن ئەمڕۆ بە کرداری هاتنە شەڕەکەوە و ژمارەیک شارو شارۆچكه‌ىان له‌سنورى پارێزگاى حه‌له‌ب لە چەکدارانی تەحریر شام سەندەوە هەروەها یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) چونه‌ته‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شاره‌كه‌و خستویانه‌ته‌ ژێر كۆنترۆڵى خۆیانه‌وه‌.

هەر سەبارەت بە شەڕەکە مەترسیی هەیە تەشەنە بکاتە ناو عێراق و بۆ ئەم مەبەستەش سوپای عێراق بە هێزێکی زۆرەوە گەیشتوونەتە سەر سنوری سوریا و خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیەوە

ئێستا پێشڕەوییەکان بەجۆرێکن کەس ناتوانێت پێشبینیی بۆ پێنج خولەکی ئایندەی شەڕەکە بکات و ئەوەی هەیە لە ئێستادا سوپای سوریا هێزەکانی سەر بەئێران و هەسەدە و ڕوسیا و گروپەکانی سەر بە تورکیا لە خاکی سوریا لە شەڕدان و شەڕەکەش بەجۆرێکە جەنگی غەزەیی بە تەواوی لە چاوی میدیاکان دورخستووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا