پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس له شارى به‌غداوه رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بڕى 761 ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌وه خرایه سه‌ر هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم له‌كاتێكدایه هه‌رێم مانگانه پێویستى به 996 ملیار دینار بودجه‌یه بۆ مووچه‌ى مووچه خۆرانى هه‌رێم.
وه‌ك په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس له شارى به‌غداوه ئاماژه‌ى بۆ كرد حكومه‌تى عێراق بڕیارى داوه بۆ مانگه‌كانى 10 و 11 و 12 بڕى 761 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى هه‌ر مانگێك بنێرێت، به‌مه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم له پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌راندا تووشى كورتهێنان ده‌بێته‌وه.
تائێستاش روون نیه حكومه‌تى هه‌رێم چۆن چۆنى ئه‌و كورتهێنانه پڕ ده‌كاته‌وه، ئایا له داهاتى ناوخۆ كورتهێنانى ئه‌و سێ مانگه پڕده‌كاته‌وه یان به‌رنامه و پلانى چیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كورتهێنانى موووچه.
له‌ئێستادا شاندێكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى وردبینى لیستى مووچه‌ى مانگى 11 ته‌واوبكرێت، له‌كاتێكدا لیستى مووچه‌ى مانگى 11 ى فه‌رمانبه‌ران هه‌مان لیستى مانگى 10یه بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه‌و ئاسته‌نگى بۆ دروست نه‌كرێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا عێراق مووچه‌ى مانگى 11 ره‌وانه بكات.