پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له شارى هه‌ولێر كامه‌ندانى ته‌ندروستى كه به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دامه‌زراون له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد‌و بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌قامى 60 مه‌تریان داخست.
داواكارى ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ئه‌وه‌یه له گرێبه‌سته‌وه بكرێن به هه‌میشه‌یى.
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن، هیچ لایه‌نێكى حكومى گوێ له داواكارییه‌كانمان ناگرن. ئێمه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ستین له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدان نزیكه‌ى 873 فه‌رمانبه‌رین، به‌ڵام ئێستا پێمان ده‌ڵێن ئێوه له‌سه‌ر داهاتى په‌ره‌پێدان دامه‌زراون و دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یى ناتان گرێته‌وه.
ئه‌و كارمه‌ندانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئێمه له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕی داعش و دواتر كۆرۆناوه تائێستا به‌به‌رده‌وامى خزمه‌ت ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێستا هیچ كه‌س ئاوڕمان لێناداته‌وه و وه‌ڵامى داواكاریه‌كه‌مان ناده‌نه‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له شارى سلێمانى بایكۆتى به‌شێك له فه‌رمانگه و دام و ده‌زگا حكومییه‌كان و قوتابخانه‌كان ده‌ستى پێكرد به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى (10) له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ 1_12_2024 ه و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران مووچه‌ى مانگى (10) یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئاودێر عومه‌ر په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى دادنووسى به‌كره‌جۆ رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى فه‌رمانگه‌كانى دادنووس له شارى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كرد، دواتر فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و فه‌رمانگانه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بایكۆت بشكێنن به‌و مه‌رجه‌ى ده‌وامه‌كه‌یان بۆبكرێت به (تناوب) و هاوكارى بكرێن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیانه‌وه.