پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی 11 بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ یەكشە‌ممه 1_12_2024 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (9000) بۆ (10000) دیناره.
ئەوەشی خستەڕوو، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (225 بۆ 235) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى #كانوونی_یەكەم بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لەکاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو کاردەکەن.
کاتژمێر 1:00 ی شەو دەکوژێتەوە تا 6.30 ی بەیانی.
کاتژمێر 6.30 ی بەیانی تا 8.00 ی بەیانی کاردەکەن.
کاتژمێر 8.00ی بەیانی تا 1:00ی پاشنیوەڕۆ کارناکەن.
رۆژانی هەینی و شەممە بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن. .
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.