پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە دەنگ لەسەر ئەو سێ پرۆژەیاسایە بدرێت کە مشتومڕیان لەسەر بوو و بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانەوە پەسەند نەکرابوون.
بەگوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەموارى باری کەسیی ژمارەی 188ـی ساڵی 1959 دەدرێت، کە فراکسیۆنە شیعەکان پشتیوانى دەکەن.
دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، کە فراکسیۆنە کوردییەکان پشتیوانى دەکەن، لە کارنامەى دانیشتنەکەدایە کە پێشتر بەهۆى ناڕەزایەتى پەرلەمانتارە سوننەکانەوە پەسەند نەکرا، هاوکات پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی، کە بە پرۆژەى لایەنە سوننەکان ناودەبرێت لە کارنامەى دانیشتنەکەدایە.
ئەم سێ پرۆژەیاسایە لە دانیشتنەکانى پێشتردا خوێندنەوەى یەکەم و دووەمیان بۆ کراوە، بەڵام بەهۆى ناڕەزایەتى پەرلەمانتارانەوە پەسەند نەکراون.
خاڵێکى دیکەى بەرنامەی کاری ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، خوێندنەوەی دووەمە بۆ هەریەک لە هەمواری یاسای فڕۆکەوانی شارستانیى و هەمواری یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان.