روونكردنەوە لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی هێلكەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

نرخی هێلكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لەسلێمانی هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لەسلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی گرانبونی نرخی هێلكە لە توركیا، لەهەرێمیش نرخەكەی بەرزبوەتەوە.

راشیگەیاند، بەرهەمی ناوخۆش گرانە و تێچووی زۆرە، ناشتوانێت پێداویستی رۆژانە پڕبكاتەوە.

وتیشی، “پێشتر نرخی كارتۆنێك هێلكە لە بازاڕدا نزیكەی 30 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بۆ 48 تاوەكو 50 هەزار دینار بەرزبوەتەوە.

لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەك كێڵگەی تروكاندنی هێلكە هەن، توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەیان زیاتر لە یەك ملیارە، بەڵام بەشێكی بۆ شارەكانی عێراق هەناردە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا