پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
لەمیانەی سەردانەکانی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بۆ حزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی دووەم، وەفدەکە بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەووکەدا، کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی هەردوولا ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوولا و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.
سەبارەت بەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەکان لەپێناو دروستبوونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە و بۆ قۆناغەکانی داهاتوو هەماهەنگی زیاتر و باشتریان هەبێت.