ڕیڤاڵدۆ: ئیسكۆ تەماشای خامێس دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی وڵاتی بەرازیل و یانەی بەرشەلۆنە و میلان و چەند یانەیەكی تری گەورە سەبارەت بە ئەگەرەكانی بەردەم ئیسكۆ ئاراندێزی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دواو ئاشكرای كرد كە ئەو تەماشای خامیس ڕۆدرێگز دەكات كە چۆن پاش ڕزگار بوونی لە زیندانی زێدان ئێستا ئاسودەیە بۆ ئەوەی ئەویش هەمان هەنگاو هەڵبهێنێت لە ژیانی وەرزشی خۆی دا.

لەو بارەیەوە ڕیڤاڵدۆ ڕایگەیاند: (ئیسكۆ لە ئێستادا تەماشای خامێسی هاوڕێی دەكات كە چۆن لە ئیڤەرتۆن بۆتەوە بە ئەستێرەیەكی ناوازە و تەواوی پریمەرلیگ باسی دەكەن و خاوەنی 3 گۆڵ و 4 ئەسیستە تا ئێستا كە هێشتا سەرەتای خولەكەیە).

ڕیڤاڵدۆ وتیشی: (ئیسكۆ ماوەیەكی زۆرە بە بەڵێنەكانی زیدان و پێرێزەوە ماوەتەوە لە ڕیاڵدا ئەو ماوەیەكی زۆر لە نێو پێكهاتەكانی ئەو یانەیەدا كاریگەری هەبوو، بەڵام ئێستا پشت گوێ‌ خراوە وەك ئەوەی لەگەڵ خامێس كرا بۆیە ئەو یاریزانە چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەو ڕێگەیەشدا دەخوازێت زۆرتر لە ئێستا یاری بكات هەر بۆیە میركاتۆی زستانە چوونە دەرەوەی لە ڕیاڵ باشترین بڕیارێكە كە بیدات و بە وێنەی خامێس ئەویش دەشێت لەگەڵ یانەیەكی تر جارێكی تر بگەشێتەوە).

جێی خۆیەتی باس لەوە بكرێت كە ئیسكۆ ئاراندێز لە ساڵی 2013 لە یانەی مەلەگەوە ڕووی لە ڕیاڵ كرد لەگەڵی بەشداری 311 یاری كردووە و 51 گۆڵی تۆمار كردووە و خاوەنی 54 ئەسیستە لەگەڵ یانەكە. 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا