عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سووریا توندوتۆڵ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریا توندوتۆڵ دەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سێ رۆژی رابردوو لە ناوخۆی سووریا.

ئەمڕۆ هەینی، لیوا یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سنووری عێراق لەگەڵ سووریا بەتایبەتی لە بەشی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە نوێترین چەک و ئامێری سەربازی تەیارکراو توندوتۆڵکراوە و بەردەوام فرۆکەی چاودێریکردن لە ئاسمانی ئەو سنوورانە دەسوڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە جێگیرکردنی چەندین لیوای پاسەوانیی سنوور لەو ناوچە سنووریانە، هاوکات چەند لیوایەکی سوپای عێراقیش بۆ پاڵپشتیکردنی پاسەوانانی سنوور جێگیرکراون.

رۆژی چوارشەممە چەکدارانی سەر بە گرووپی ”تەحریر شام” هێرشیانکردە چەند پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا و رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو چەکدارانە و سوپای سوریا درووست بووە  و بەگویرەی داتاکانی رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە 280 چەکداری سوپای سووریا و چەکدارانی تەحریر شام کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا