پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی، ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی تشرینی دووەم، وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان گەیشتە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی لە سلێمانی و کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و نزیکەی کاتژمێرێکی خایەند.
ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی کرد و بە یاوەری رێواس فایەق، رزگار حاجی حەمە، سیروان سەرحەد سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیان کرد و لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمیداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامییەوە پێشوازیان لێکرا.
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، ئامانج لە سەردانەکانی بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکانە بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێم و لەوچوارچێوەیەشدا، دوێنێ چوارشەممە شاندی دانوستانکاری یەکێتی بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، سەردانی بارەگای کۆمەڵی دادگەرییان لە شاری هەولێر کرد و و لەلایەن عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی و ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حزبە پێشوازییان لێکرا.
پەیامنێری پۆلەتیک پرێس لەشاری سلێمانی رایگەیاند،” لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا وەفدی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن”.