جگەرە..ژەهرە مەترسیدارەکە

پۆڵەتیک پرێس

جگەرە، تووتنی پێچراوە لە پەڕە کاغەزێکەوە کە ئاگر دەدرێ و دووکەڵەکەی دەکێشرێت، جگەرەکێشانی بەردەوام مرۆڤ ئالوودە دەکات، بەھۆی ماددەی نیکۆتینەوە، ھەروەھا کێشانی جگەرە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو ئەندامەکانی جەستە هەیە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکان زیاددەکات، بەتایبەتی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.

بەشێوەیەکی گشتی، شێوازی بەرهەمهێنانی بەشێکی زۆری جگەرە بریتییە لە توتنێک کە شەکر و چەوری شیری تێکراوە، تا تامە تاڵەکەی نیکۆتین کە پێکهاتەی ناو توتنە کەم بکاتەوە، جگەرە زیاتر لە 70 ماددەی کیمیایی شێرپەنجەی تێدایە، جگەرەکێشان زیان بەهەموو ئەندامەکانی لەش دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی و بەگشتی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

نیکۆتین، دەرمانێکی بەھێزە لە جگەرەدا، وا دەکات ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن بەردەوام بن لە جگەرەکێشان واتا هۆکاری ئالوودەکردنە، ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن لەگەڵ نیکۆتین نزیکەی 7000 ماددەی کیمیایی دیکە لە دووکەڵی جگەرەدا هەڵدەمژن، بەشێکی زۆر لەو ماددانە لە سوتانی گەڵای جگەرەوە دروست دەبن و هەندێکیان لەڕووی کیمیاییەوە چالاکن و دەبنە هۆی گۆڕانکاری قووڵ و زیانبەخش لە جەستەدا.

ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان لە جگەرەدا

جگەرە، چەندین ماددەی کیمیایی مەترسیداری تێدایە ئەوانیش، نیکۆتین، تار یان قیر و یەکە ئۆکسیدی کاربۆن، کە هەموویان ماددەی کیمیایی ژەهرین و هۆکارێکن بۆ شێرپەنجە.

مێژووی جگەرە

یەکەم گەل کە درکیان بە توتن کردووە، هیندیە سوورەکان بوون، پێش ئەوەی ئەمریکا درکی پێبکەن شتێک نەبوو بەناوی جگەرەکێشان، بە هەزارەها ساڵ خەڵک بەبێ ئەوەی یەک جگەرە بکێشن ژیان، بەڵام کاتێک ئەوروپییەکان کۆچیان بۆ ئەمریکا کرد، هیندیە سوورەکانی هەردوو ئەمریکای باشوور و باکوور لەزۆربەی ئاهەنگەکانی خۆیاندا توتنیان بەکاردەهێنا و دەیانکێشا.

بەکارهێنانی توتن لای ئەوروپییەکان لەسەرەتادا بۆ پزیشکی بوو دواتر بۆ جگەرەکێشان گۆڕان، کاتێک ئەوروپییەکان توتیان بۆ کیشوەرەکەی خۆیان گواستەوە و دەستیان بە چاندنی کرد، دوای ئەوە بەهەموو جیهاندا بڵاوبووەوە.

تعرف على أسعار السجائر الجديدة ابتداء من الثلاثاء 5 نوفمبر 2024

کاریگەری جگەرەکێشان لەسەر جەستە

جگەرەکێشان، بەشێوەیەکی گشتی زیان بە بەشێکی زۆری ئەندامەکانی جەستە دەگەیەنێت، لەهەمان کاتدا ئەو کەسانەشی لە دەوروبەری کەسی جگەرەکێشن بەهەمان شێوە زیان بە تەندروستییان دەگات.

جگەرەکێشان کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان هەیە و دەبێتە هۆی، هەراسانکردنی بۆری هەوا و دەنگە ژێیەکان، کەمبوونەوەی کرداری سییەکان و هەناسەدان، بەهۆی ئاوسان و تەسکبوونەوەی ڕێڕەوی هەناسەدانی سییەکان و لینجی زیادە لە ڕێڕەوی سییەکاندا، لاوازبوونی سیستەمی پاککردنەوەی سییەکان کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ماددە ژەهراوییەکان و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی هەرانسانبوون و زیان گەیاندن بە سییەکان، زیادبوونی مەترسی هەوکردنی سییەکان و نیشانەکانی وەک کۆکە و کێشەی هەناسەدان، زیانگەیاندن بە سیکڵدانۆچکەکانی هەوا لە سییەکان.

جگەرەکێشان، کاریگەری لەسەر کۆئەندامی سوڕی خوێن هەیە و  هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خێرا لێدانی دڵ، گرژبوون و تەسکبوونەوەی لوولەکانی خوێن لە پێستدا، لە ئەنجامدا پلەی گەرمی پێست دادەبەزێت،  زیان گەیاندن بە ناوپۆشی خوێنبەرەکان و نەخۆشی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، کەمکردنەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ کۆتایی پەلەکان (پەنجەکانی دەست و پەنجەکانی پێ)، زیادبوونی مەترسی جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ بەهۆی ڕاگرتنی سەرچاوەی خوێنەوە.

لەهەمان کاتدا، کاریگەری زۆری لەسەر کۆئەندامی بەرگری لەش هەیە، هەستیاری زیاتر بۆ هەوکردن وەک هەوکردنی سییەکان و ئەنفلۆنزا و نەخۆشییە سەخت و درێژخایەنەکان، کەمبوونەوەی ڕێژەی دژە ئۆکسانە پارێزەرەکانی وەک ڤیتامین C لە خوێندا.

هەروەها هۆکارە بۆ گرژبوونی هەندێک ماسولکەی دیاریکراو، کەمبوونەوەی چڕی ئێسک، مەترسی جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ زیاد دەکات، هەراسانبوون و هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە، زیادبوونی مەترسی برینە ئازاربەخشەکان بە درێژایی ڕێڕەوی هەرس، کەمکردنەوەی توانای بۆنکردن و تامکردن، زووتر چرچبوونی پێست، مەترسی زیاتر بۆ کوێربوون و لەدەستدانی بینایی، مەترسی نەخۆشییەکان پوک.

ئەو نەخۆشیانەی هۆکارەکانیان جگەرەکێشانی درێژخایەنە

ئەو کەسانەی بە درێژایی ژیانیان جگەرە دەکێشن مەترسی تووشبوونیان بە کۆمەڵێک نەخۆشی کوشندە زیاترە وەک، شێرپەنجەکانی سییەکان، دەم، لووت، گەروو، زمان، جیوبی لووت، سورێنچک، قوڕگ، پەنکریاس، مۆخی ئێسک، گورچیلە، ملی منداڵدان، هێلکەدان، جگەر، میزڵدان، ڕیخۆڵە و گەدە، نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ، برینی کۆئەندامی هەرس، فشەڵبوونی ئێسک و شکانی ئێسکی ڕان، نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو و هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی.

نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن، بە نەخۆشی پەیوەست بە توتن دەمرن و بە تێکڕا 14 ساڵی تەمەنیان لەدەست دەدەن. ساڵانە جگەرەی توتن زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لە جیھاندا دەکوژێت، لەگەڵ 1.2 ملیۆن کەس لەوانەی جگەرە ناکێشن لە ئەنجامی بەرکەوتنیان بە دووکەڵی دەستی دوو گیانیان لەدەستداوە، دووکەڵی دەستی دووی جگەرە زۆرێک لە ھەمان کێشەی تەندروستی جگەرەکێشان بەدوای خۆیدا دەھێنێت.

لەئێستادا، جگەرە یەکێکە لەو ماددانەی لەهەموو جیهاندا بەشێوەک بڵاوبووەتەوە کە توانای کۆنتڕۆڵکردنی نییە و زیانێکی زۆریش هەیە و بەهۆکای سەرەکی نەخۆشی شێرپەنجە دادەنرێت، بەشێوەیەک لەرۆژگاری ئەمرۆدا جگەرەكێشان هەموو شوێنێكی دونیای گرتووتەوە و بۆتە یەكێك لە گەورەترین هۆكاری بازرگانی پێكردن لەنێوان سەرمایەدارەكان، چونكە فێربوونی ئاسانە و واز لێهیانی زۆر ئەستەمە ئەگەر ئیرادەت بەهێز نەبێت.

دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان چی بەسەر جەستەدا دێت 

لەدوای وازهێنان لە جگەرەکێشان، کۆمەڵێک گۆرانکاری زۆر بەسەر جەستەدا دێن و چەندین دۆخی تەندروستی ئاسایی دەبنەوە.

-لەدوای 20 خولەک وازهێنان لە جگەرەکێشان، پەستانی خوێن و لێدانی دڵ دەچنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.

-دوای دوو کاتژمێر، سوڕی خوێن دەچێتەوە دۆخی ئاسایی، سوڕەکە سەرەتا لە پێست، قاچ و دەستەکانەوە ئاسایی دەبێتەوە ڕێژەیەکی زیاتر ئۆکسجین بۆ پەنجەکانی دەست و قاچەکان دەچێت.

-دوای 12 کاتژمێر، خوێن دەست بە پاکبوونەوە لە گازی ژەهراوی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەکات، کە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر خرۆکە سوورەکانی خوێن هەیە و ڕێگری دەکات لە گەیشتنی بڕێکی باش ئۆکسجین بۆناو خانەکانی خوێن.

-دوای 24 کاتژمێر، مەترسی توشبوون بە جەڵدەی دڵ کەم دەکات.

-دوای 48 کاتژمێر، هەستی بۆن و تام ئاسایی دەبێتەوە، چونکە جگەرەکێشان ئەو خانانە دەکوژێت کە بەرپرسن لە بۆنکردن و تامکردن، بەڵام دوای دوو ڕۆژدووبارە دەست دەکەنەوە بە گەشەکردن و زیاتر چێژ لە خواردن دەبینیت.

-دوای چوار ڕۆژ، ڕێڕەوی هەناسە و سییەکان پاک دەبنەوە.

-لەدوای پێنج بۆ هەشت ڕۆژ، لاشە کار لەسەر پاککردنەوەی خۆی دەکات و وردە وردە بۆ قۆناغی ئاسایی خۆی دەگەڕێتەوە.

-دوای 10 ڕۆژ، ئەوانەی واز لە کێشانی جگەرە دەهێنن ڕۆژانە دووجار حەزی کێشانی جگەرەیان بۆ دروست دەبێت و لەم ماوەیەشدا سووڕی خوێن بۆ ددانەکان و قژ دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

-دوای دوو هەفتە، توانای جەستە زیادی دەکات و بەوشێوەیە ئەو کەسانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە ئاسانتر دەتوانن وەرزش بکەن و کارەکانیان ئەنجام بدەن.

-دوای چوار هەفتە، لەگەڵ پاکبوونەوەی بەردەوامی سییەکاندا مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی سنگ کەم دەکات.

-دوای نۆ مانگ، سییەکان پاک دەبنەوە و بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان دەگەڕێنەوە.

-دوای ساڵێک، ئەو کەسانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە بەراورد بەو کەسانەی بەردەوامن لە جگەرەکێشان ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی %50 کەم دەکات.

-دوای پێنج ساڵ، ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی مێشک لەو کەسانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە دەچێتە ئاستی ئەوانەی هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە، هەروەها ئەگەری توشبوون و مردن بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەی سی، دەم و پوک بەشێوەیەکی زۆر دادەبەزێت.

-دوای 10 ساڵ، ئەوانەی وازیا لە جگەرەکێشان هێناوە بەراوارد بەوانەی جگەرە دەکێشن، مەترسی مردنیان بە شێرپەنجەی سییەکان دادەبەزێت.

-دوای 13 ساڵ، مەترسی لەدەستدانی ددان لەو کەسانەی وازیان لە جگەرە هێناوە هاوتایە لەگەڵ ئەو کەسەی هەرگیز جگەرەی نەکێشاوە.

-دوای نزیکەی 15 ساڵ، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەشێوەیەک دادەبەزێت، وەک ئەوەی کەسەکە هەرگیز جگەرەی نەکێشابێت، لەهەمان کاتدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس دادەبەزێت بەشێوەیەک هاوتای ئەوبکەسانە دەبێت کە جگەرە ناکێشن.

التخلص من رائحة السجائر من الفم والجسم والشعر | الطبي

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا