پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، %95ی فەرمانبەران و مامۆستایانیان فۆرمی تەوتینیان پڕکردووەتەوە.
دکتۆر کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” زیاتر لە %95ی مامۆستایانی زانکۆکە فۆرمی تەوتینیان پڕکردووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەکی کەم لە مامۆستایانیان فۆرمی هەژماری منیان پڕکردووەتەوە.
ڕوونیکردەوە، سەرجەم ئەوانەی پێشتر فۆرمی هەژمار من یان پڕکردووەتەوە، دەتوانن فۆرمی تەوتین پڕبکەنەوە، هەروەها ئەو فۆرمانەی پڕکراونەتەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار نێردراون، بۆئەوەی بینێرن بۆ بەغدا.