شارەزایەکی کەشناسی بۆ پۆڵەتیک پرێس: ئەمساڵ کێشەی کشتووکاڵی درووست نابێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، بارانبارین تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەشێوەی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێ و دڵنییایش دەدات کە ئەمساڵ کێشەی کەمئاوی بۆ کشتووکاڵ و جوتیاران درووست نابێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکەمانی گرتووەتەوە تا شەوی سێشەممە (26-11-2024) بەردەوام دەبێت و دواتر کاریگەرییەکانی لاواز دەبێت”، وتیشی، “هەندێک کات بارانی بەخوڕ دەبارێت بەڵام بەهۆی مانەوەی هەوری ناوخۆیی، تا رۆژی پێنجشەممە ئەگەری بارانبارین بەبڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.”

راشیگەیاند، پلەکانی گەرما لە رۆژدا تاکو ئاستی 8 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبنەوە لە پلەی بەستن.

لەبارەی ئاستی بارانبارینی ئەمساڵ بە ساڵی رابردوو ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەدا، “ئاستی بارانبارین تا ئەم کاتە لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی پار زیاترە و ئاماژەکان بۆ ئەوەن لەمساڵدا کێشەی کشتووکاڵ و کەمئاوی روونادات.”

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوەدەکەن سەرمایەک روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات “لە 14 ساڵە سەرمای وا نەبووە” ئەو کەشناسە ئەوەی خستەڕوو، ئەو دەنگۆیانە هیچ پاڵپشتییەکی زانستی و کەشناسی نییە و رەتیکردەوە سەرمای لەو شێوەیە لەم کاتەدا روو لە هەرێمی کوردستان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا