پۆڵەتیك پرێس
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبەسرە دەستی بەسەر پێگەیەكی بەقاچاخ بردنی نەوتدا گرت كە بەشێوەی نایاسایی مامەڵەیان بە نەوتەوە كردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رێگەی ئەو پێگەیەوە كۆمەڵێك لە بریكارەكانی تاوانی ڕێكخراو و بە قاچاخ بردنی نەوتی خاویان ئەنجامداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێگەكە لەرێگەی بەكارهێنانی بۆرییەوە نەوتی خاو لە كێڵگەكانی بەسرەوە بۆ پاڵاوتگەی شوعەیبە هەڵدەگرێت.