“نازانم چەند کەسم پێکا، بەڵام دڵنیام زیاتر لە هەزار سەربازم کوشت”؛ چیرۆکی دێوەزمەکەی ئۆماها

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

“نازانم چەند کەسم پێکا، بەڵام دڵنیام لەسەروو هەزار سەرباز دەبوو کە کوشتم” ئەمە قسەی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵانی ئەڵمانییە کە لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی لە ریزی سوپای نازییەکان دژی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە شەڕی نۆرماندی بەشداری کردووە.

ئۆپراسیۆنی نۆرماندی بە گەورەترین ئۆپراسیۆنی دابەزینی سەربازیی لە مێژووی هاوچەرخی مرۆڤایەتی دادەنرێت، کە لە رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 1944 ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لە ئەورووپا، بە مەبەستی کردنەوەی بەرەیەکی نوێ لە دژی ئەڵمانیا لە کەناراوەکانی باکووری رۆژئاوای فەڕەنسا دەستیپێکرد و تێیدا زیاتر لە ملیۆنک سەرباز تێیدا بەشداربوو.

شەڕی نۆرماندی: گەورەترین ئۆپراسیۆنی دابەزین لە مێژووی سەربازی

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1944 هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە فەرەنسا نیشتنەوە بۆ ئەوەی دەست بکەن بە رزگارکردنی ئەووروپا لە دەستی ئەڵمانییەکان بەرەو ڕۆژئاوا لە کەناری ئۆماها-وە. هێزی پیادەی سوپای ئەمریکا نیشتەوە و سوپای چەندین وڵاتی دیکەی هاوپەیمان لە دژی نازییەکان لەو بەرەیەوە دەستیان بە شەڕکردن دژی ئەڵمانییەکان کرد. لەو کاتەدا گەنجێکی ئەڵمانی بە ناوی هێنریک سیڤەرلۆ کە تازە گەیشتبووە بیستەکانی تەمەنی، لە چاوەڕوانی هاتنی شەپۆلی بێشووماری سەربازەکانی هاوپەیمانان بوو

لە گەرمەی شەڕی کەناری ئۆماها لە نۆرماندی، پەیامێک گەیشتە فەرماندەیی ئەڵمانیا کە لە شوێنێکەوە لە ئۆماها بە قورسی بە دۆشکە تەقە لە دووژمن دەکرێت، ئەو شوێنەش سەنگەرێک بوو بە ناوی وین-62 کە هێنریک سێڤەرلۆی تێدا بوو. لە کتێبەکەیدا کە لە ساڵی 2000دا بڵاوکراوەتەوە باسی لەوەکردووە، ئەو کەسەی کە هاوکاری دەکرد و نەیدەناسی هاتە لای و بە هاوکاری ئەو کەسە لە ماوەی نزیکەی 9 کاتژمێردا زیاتر لە 12 هەزار گوللەی بە دۆشکەکەی تەقاندووە و زەرەر و زیانێکی یەکجار گەورەی لە سوپای ئەمریکا دا.

دێوەزمەکەی ئۆماها

سێڤەرلۆ لەبارەی جەنگەکەوە لە کتێبەکەیدا بەناوی WN62 تەواوی بیرەوەرییەکانی خۆی لەبارەی ئەو جەنگەوە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، کە بۆردوومانی فڕۆکە و کەشتییەکان بۆسەر سەنگەرەکانی ئێمە تەواو بوو، بە پەلە رامکرد و خۆم گەیاندە دۆشکەکەم کە لە جۆری MG42 بوو و لە نزیکەوە 43 بەلەمی بچووکم بژارد کە سەربازی دووژمنی بەسەرەوە بوو و دەیانویست خۆیان بگەیەننە کەنارەکە.

ئەو سەربازە ئەڵمانییە لە درێژەی بیرەوەرییەکانیدا لە کتێبەکەیدا دەگێڕێتەوە و دەڵێت، “فەرمانی تەقەکردنمان پێ نەدرابوو، پلانەکە وابوو کە سەربازەکانی دووژمن لەگەڵ پێیان خستە ناو ئاوەکە، دەست بکەین بە تەقەکردن لێیان بۆ ئەوەی دەرفەتی رزگاربوون و راکردنیان نەبێت. هەر کە فەرمانی تەقەکردنم پێ درا، راستەوخۆ دەستم کرد بە رشاندن بە دۆشکەکەم، سەرباز لە دوای سەرباز دەمپێکا و بۆ ماوەی زیاتر لە 9 کاتژمێر بەو دۆشکەیە تەقەم لە دووژمن کرد. هەر کاتێکیش چەکەکەم گەرم دەبوو، تفەنگەکەم کە لە جۆری KAR 98k بوو دەردەهێنا و دەستم دەکرد بە تەقەکردن و نەمدەهێشت سەربازەکانی دووژمن لێمان نزیک ببنەوە.

“بە درێژایی 9 کاتژمێر بە دۆشکەکەم رشاندم و 13 هەزار و 500 گوللەم تەقاند”


سێڤەرلۆ لە کتێبەکەیدا باس لەو رۆژە دەکات کە چۆن بە رەشاشەکەی لە جۆری MG42 زیاتر لە “13 هەزار و 500 فیشەکی بەبێ وەستان تەقاندووە” نەیهێشتووە دووژمن لە سەنگەرەکانیان نزیک ببێتەوە. هەروەها دەڵێت ئەو کاتەی کە فیشەکی لێبڕاوە بە ناچاری گوللەی فڕۆکەیان لەسەر رەشاشەکەی داناوە و بەکاریهێناوە.

سێڤەرلۆ لە کتێبەکەیدا دەڵێت: نازانم چەند کەسم پێکا، بەڵام زیاتر لە 1000 کەس دەبوو. بەو پەڕی توانامەوە شەڕمکرد تاکوو کەشتییەکی تێکشکێنەری دووژمن لە کەنارەکە نزیک بووەوە و دەستی کرد بە تۆپبارانکردنی سەنگەر و ساترەکانمان، لەو کاتەدا فەرمانمان پێکرا کە چۆڵیکەین و سەنگەرەکەی من بە تۆپباران رووخێندرا و چەکەکەم تێکشکا. لەو کاتەدا “فەرماندەکەم دەستی گوشیم و پێی وتم، بڕۆ خۆت رزگارکە ئەوەی لەسەرت بوو کردت بۆ ئەڵمانیا.

بەگوێرەی بەڵگەنامە مێژوویەکان، ژمارەی کوژراوەکان نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی بووە لەو رۆژەدا، دوای تەواوبوونی تەقەمەنی سێڤەرلۆ توانی سەنگەرەکەی بە زیندوویی بەجێبهێڵێت و بکشێتەوە بۆ گوندێکی نزیکی فەرەنسی لە پشت کەناراوەکانەوە لەوێ خۆی رادەستی ئەمریکییەکان کردەوەبەبێ ئەوەی ئەمریکییەکان بزانن رۆژی پێشتر چی کردووە.

یەکتربینی هێنریک سێڤەرلۆ لەگەڵ سەربازێکی سوپای ئەمریکا بەناوی دەیڤد سێلڤا کە سێ جار بە فیشەکی چەکەکی سێڤەرلۆک لەو رۆژەدا بریندارببوو

دوای گرتنی هێنریک گواستراوەتەوە بۆ بۆستن لە ئەمریکا، پاشان لە ساڵی 1946 گواسترایەوە بۆ بەریتانیا، لەوێ وەک کاری زۆرەملێ بۆ سەربازە ئەڵمانییەکان کاری دروستکردنی رێگەوبانی ئەنجام دەدا. دواتر دوای ٩9مانگ ئازاد کرا و گەڕایەوە ئەڵمانیا و لەوێ لەسەر کێڵگەکەی باوکی دەستی بە کارکردن کرد. سێڤەرلۆ لە ساڵی 2006 لە تەمەنی 83 ساڵییدا کۆچی دواییکرد.

هێنریک سێڤەرلۆ لەکاتی سەردانیکردنی گۆڕی ئەو سەربازە ئەمریکیانەیە لە نۆرماندی کوشتنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا