قوباد تاڵەبانی: زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندێکی بەئەزموون و ئەکتەرێکی دیاری کوردستان بوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا پرسەنامەیەک بڵاودەکاتەوە.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند:” کۆچکردوو زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندێکی بەئەزموون و ئەکتەرێکی دیاری کوردستان بوو کەجێ دەستی بە بوارەکانی شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی و چیرۆکی تەمسیلیەوە بەڕوونی دیارە. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت”.

دەقی پرسەنامەکە:

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدولا بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا

بەڕێزان هونەرمەندانی کوردستان زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند (زاهیر عەبدوڵا)م بیست. هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵە دڵسۆزەکەتان و هەموو هونەرمەندانی کوردستان ئەکەم. کۆچکردوو زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندێکی بەئەزموون و ئەکتەرێکی دیاری کوردستان بوو کەجێ دەستی بە بوارەکانی شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی و چیرۆکی تەمسیلیەوە بەڕوونی دیارە.

خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا